تەندروستی
کەنەدا لێکۆڵینەوەی ورد دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سارا نوری
گەورەترین پلانی تاقیکردنەوە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری کەنەدا دەکرێت بەپێی پلانەکە 12 زانای بواری نەخۆشی خوێن و ڤایرۆس بەشداریی تێدا دەکەن، ھەروەھا نزیکەی ھەزار نەخۆشیش بەشدارییان پێدەکرێت.
ھەر بەپێی پلانەکە لە 40 نەخۆشخانەی وڵاتەکە پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت بە بەشداری و چاودێریی پسپوڕ و پزیشکەکانی زانکۆکانی مۆنتریال، ئۆتاوا، تۆرۆنتۆ و ماکماستەر و زانکۆی کۆڵۆمبی بەریتانی.
ئەو تاقیکردنەوەی چارەسەرییە بە بەکارھێنانی پلازمای دەوڵەمەند بە دژە نەخۆشی (بەرگری) لە جەستەی نەخۆشانی چاکبووانی بەو نەخۆشییە وەردەگرن و بە دەرزی لەو نەخۆشانەی دەدەن کە ھێشتا چاکنەبوونەتەوە.