تەندروستی
پشتگوێخستنى ئه‌م توێژه، پشتگوێخستنى ته‌ندروستیى هاوڵاتییانه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نوێنه‌رێكى خۆبه‌خشانى ته‌ندروستى كێشه و بارگرانییهكانیان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "پشتگوێخستنى ئه‌وان واته پشتگوێخستنى ته‌ندروستیى هاوڵاتییان".
موختار بهمۆیی، وته‌بێژى ده‌سته‌ى نوێنه‌رانى ده‌رچووه دانهمهزراوهكانى به‌شه پزیشكییه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان له باره‌ى ئه‌و كێشانه‌ى رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه و ئه‌و بارگرانییه‌ى له سه‌ر شانیانه بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆبه‌خشن و نووسراوى فه‌ڕمیی حكومه‌تیان نییه، ئه‌گه‌ر خۆبهخشێكیان رووبه‌رووی كێشه ببێته‌وه كه‌س نییه پشتگیریان بكات".
وتیشى "له رووى ده‌روونیشه‌وه كاریگه‌رى له سه‌ریان دروستكردووه و كاریگه‌رییه‌كه‌شى له سه‌ر نه‌خۆش ره‌نگی داوه‌ته‌وه، چونكه خۆی باش نه‌بێت، چۆن چاره‌سه‌رێكى باش بۆ نه‌خۆش بكات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بوونى خۆبه‌خشى كێشه‌یه و واى كردووه دامه‌زراندن نه‌مێنێت، له راستییه هه‌ندێك له‌و خۆبه‌خشانه به‌و خه‌ونه‌وه ده‌یانبه‌نه ناو نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه كه دواى یه‌ك بۆ دوو ساڵێك داده‌مه‌زرێندرێن، كه‌چى ئه‌وه‌ش راست نییه و له بنه‌ڕه‌تدا پێویسته خۆبه‌خش هه‌ر نه‌هێڵدرێت".
ئه‌و نوێنه‌ره، روونیكرده‌وه "له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كاندا ته‌نیا له سلێمانى نزیكه‌ى 13 بۆ 15 هه‌زار فه‌راغى (بۆشایی) میلاك هه‌یه و به ئه‌وان پڕ كراوه‌ته‌وه و له ئێستادا ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى به خۆبه‌خش به‌ڕێوه‌ده‌برێت".
پ ح ع