نەرمین عوسمان

نەرمین عوسمان

ئاو و هۆکارەکانی پیسبوونی


ئاو یەکێکە لە پایە گرنگەکانی ژیان، لە یەکگرتنی دوو ئۆکسجین و یەک هایدرۆجین پێک هاتووە. لە روویزانستییەوە سەدان تیۆری لەسەر سەرەتای پەیدابوونی ئاو لەسەر گۆی زەوی هەیە. ئاوی پاک؛ بێ رەنگ،بێ تام و بێ بۆنە، پێکهاتەیەکی گرنگی پێست، ئێسک، خانە، شانەکان و ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەبەگشتی، هەروەها زیندەوەرەکان و رووەکیشە. بۆ چالاکییەکانی ئەندام و ئۆرگانەکانی لەش، پێویستییسەرەکییە.
زۆربەی سەرچاوەکانی ئاوی سەر زەوی، ئاوی سوێرن، کە رێژەیان لە سەدا نەوەد و حەوتە. ئاویشیرین، کە رێژەیان تەنیا لە سەدا سێیە، سەرچاوەن بۆ خواردنەوە، خۆشووشتن و پێداویستییەکان،هەروەها بۆ ئەو بابەتانەی کە بۆ سوودی مرۆڤن، وەک: کشتوکاڵ، پیشەسازی و کاروباری ناوماڵ... هتد. لەگەڵ ئەوەش، زیاتر لە دوو لەسەر سێی سەرچاوەکانی ئاوی شیرین، لە شێوەی سەهۆڵبەندان وسەهۆڵی جەمسەریدان، ئەوانەی تریشی لە ئاوی ژێر زەوی و دەریاچە و رووبار و چەمەکانی سەر روویزەویدان، یاخود لە شێوەی هەڵمی ئاودایە.
بەهۆی ئەوەی ئاو پایەیەکی گرنگی ژیانە؛ نەمان و کەمبوونەوە و پیسبوونی، مەترسییەکی سەرەکییە بۆلەناوچوونی ژیانی مرۆڤ و بوونەوەر و رووەک و زیندەوەر بەگشتی، یاخود دەبێتە هۆی ئەستەمییەکیزۆر و مەترسی لەسەر زۆربەی لایەنەکانی ژیان، بۆیە پارێزگاری لە ئاو، ئەرکی سەرەکیی هەموو تاکێکە. جێگەی داخە کە بەهۆی پێشکەوتنەوە، وردە وردە پیسبوونی ئاو بووەتە کێشەیەکی سەرەکیی ژینگە ومەترسیی گەورە.
هۆکارەکانی پیسبوونی ئاو و سەرچاوەکانی زۆرن، یەکێک لەوانە؛
هۆکارە سروشتییەکانە، کە خۆی دەبینێتەوە لە زیادبوونی رێژەی خوێ، یاخود پلانگتۆن (مادەهەڵواسراوەکان) و پلەی گەرمیدا، بەڵام پیسوونی ئاو، بەشی زۆری بەهۆی کاریگەریی مرۆڤ وچالاکییەکانیەتی. پیسبوونەکان بەشێکیان لە دەرەوەی سنوورەوە دێن و رەنگە لە هەزاران کیلۆمەترەوەبێن، ئەوانی تریش ناوخۆیین، وەک: پیسبوون بە پاشەڕۆکانی نەوت و کارگەکان، خاشاکی شار و زبڵیکیمیایی، پاشماوەی نەخۆشخانەکان، بەکارهێنانی مادەکانی قەڵاچۆکردنی مێرووەکان و زیندەوەرەکانو مادە تیشکبەرەکان، تێکەڵکردنی لاشەی زیندەوەر و بوونەوەر و نەخۆشەکان بە ئاو، پاشماوەی مادەرەقە کەڵەکەبووەکان، ئاوی زێراب و پیس و پاکنەکراوە...
کە دەڵێین پیسبوونی ئاو، مەبەستمان لە روودانی گۆڕانکارییە لە سروشت و کوالێتی و تایبەتمەندییەکانئاودا، کە ئیتر بۆ بەکارهێنان ناگونجێت بەهۆی تێکەڵبوونی مادە کیمیایی، یاخود بەکتریایی و مادەتیشکبەرەکان. هەندێک لەو پیسییانە دیارن و هەندێکیشیان تواوەن لەناو ئاودا، یاخود دەرناکەون و بەچاو نابینرێن و ناتوانرێت بۆن بکرێن. لە رێگەی کۆمەڵێک ستانداردەوە کوالێتیی ئاو لە رووی مادەیکیمیاییەکان دیاری دەکرێت. ئەگەر چڕییان لە ئاستی پێویست بەرزتر بوو، ئەوا بە پیس دادەنرێت،هەروەها بە شیکاری بەکتریایی و مشەخۆرەکان کە زیانیان هەیە، دەستنیشان دەکرێن. ئاستیئۆکسجینی تواوە و رادەی ترشیی ئاو و تیشکە زیانبەخشەکان لە تاقیگەکاندا دیاری دەکرێن.
زیانەکانی پیسبوونی ئاو: لە رووی تەندروستی و ژیانەوە، کوشتنی زیندەوەرە ئاوییەکان کاریگەریلەسەر زنجیرەی خۆراک و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەیە، کە بەهۆی پیسبوون بە مایکرۆبایۆلۆژییەکانەوەتووش دەبین، وەکوو سکچوون، ئەمیبا، هەوکردنی جگەر، گارداسیل، بڵاوبوونەوەی کۆلێرا و دۆسنتاریا... ئەو نەخۆشییانەشی بەهۆی مادە کیمیاییەکانەوە ئەگەر تووشبوونیان هەیە، بریتین لە؛ لەکارکەوتنیگورچیلەکان، فشاری خوێن، بەردی گورچیلە... هتد.
پیسبوونی ئاو، لە رووی ئابووری و کۆمەڵایەتیشەوە زیانی زۆرە، لەوانە: زیادبوونی خەرجییەکان بۆچارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە پیسبوونی ئاو، هەروەها خەرجییەکان بۆ پاککردنەوەی ئاو،کەمبوونەوەی کاری ماسی گرتن، کاریگەری لەسەر کەرتی گەشتیاری و مەترسی لەسەر کەمبوونەوەیکشتوکاڵ...
پاراستنی ئەو سەرچاوە گرنگەی ژیان، ئەرکی هەموو تاکێکە، سەرەڕای ئەوەش؛ پێویستە لەسەر لایەنەپەیوەندیدارەکان هۆشیارییەکی تەواو و پلانی پێشوەختەیان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەگەورەیە. بەپێی ئەولەویەتیش دیارترین هەنگاوەکان بنێن، وەک: فڕێنەدانی پاشماوەکانی نەخۆشخانە، تابکرێت دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی مادە پلاستیکییەکان، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مادەی کیمیایی لەکشتوکاڵدا، دروست بەکارهێنان و دەستپێوەگرتنی ئاوی شیرین، ریسایکلینی ئاوی پیس وبەکارهێنانەوەی، پاککردنەوەی رێڕەوە ئاوییەکان، فڕێنەدانی پاشەڕۆ و خاشاک بۆ ناو سەرچاوەئاوییەکان و دەیان رێوشوێنی تر کە پێویستە بکرێن بە پیشەی رۆژانەی هەموو تاکێک.
ئاو تەنیا بۆ ئەمڕۆ نییە، بۆ نەوەکانی داهاتووشە.
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan