عیراقی

ژمارەی تاقیگەكان بۆ پشكنینی كۆرۆنا زیاددەكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی تاقیگەكان بۆ پشكنینی كۆرۆنا زیاددەكرێن
مەودا میدیا-

بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایاگەیاند، ژمارەیەك تاقیگەی تر بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادكراون بۆ ئەوەی زۆرترین پشكنین بۆ هاوڵاتیان بكرێت.

جاسم فەلاحی، بریكاری وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند "رۆژانە لەرێگەی شەش تاقیگەوە پشكنین بۆ هاوڵاتیان دەكرێت بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام ئێمە بۆ ئەوەی زۆرترین پشكنین بكەین پێویستمان بە تاقیگەی زیاتر هەیە".

ئاماژەی بەوەشكردووە "لە هەوڵی ئەوەداین ژمارەیەكی تری تاقیگە لە ناوچەكان دروست بكەین بۆ ئەوەی رۆژانە زۆرترین پشكنین بۆ هاوڵاتیان بكرێت".

تاقیگەكان لە پارێزگای بەغدا و نەجەف و بەسرەن و ئەوانەشی بڕیاری لە داهاتوو دروست بكرێن دەكەونە ئەنبار و كەركوك و دیوانییە و واست و نەینەوا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال