ئابووری

قۆناغی دووەمی ھاوتاکردنی خانەنشینان دەستپێده‌کات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قۆناغی دووەمی ھاوتاکردنی خانەنشینان دەستپێده‌کات
مەودا میدیا-

وتەبێژی خانەنشینانی کوردستان رایدەگەیەنێت "ھەنگاوەکانی قۆناغی دووەمی ھاوتاکردنی خانەنشینان دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی 10 رۆژی تردا رێنماییەکان لە بارەیەوە بگاتە ھەرێم".

سادق عوسمان، وتەبێژی خانەنشینانی کوردستان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "خانەنشینانی قۆناغی دووەم ئاگادار کراونەتەوە کە دۆسیەکانیان جیا بکرێتەوە و چاوەڕێی رێنماییەکانن".

وتیشی "چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی 10 رۆژی داھاتوودا رێنماییەکان بگاتە ھەرێم و تێدا دەردەکەوێت کام خانەنشینانە دەگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "چونکە باس لەوەدەکرێت بەپێی رێنماییەکان ئەو خانەنشینانەی دوای پرۆسەی ئازادی واتە لە 2003 تاوەکو 2014 دەگرێتەوە و ئەوانەی پێشووتری تێدا نییە".

مامۆستا سادق روونیکردەوە "بەڵام دەبێت ئەو بابەتە لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان بەتەواوی یەکلایی بکرێتەوە کە ھەمووان دەگرێتەوە یان ئەوانەی دوای پرۆسەی ئازادی تاوەکو 2014، چونکە ئێستا ئەو وردەکارییەوە نییە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan