ئابووری
ته‌واوى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه خه‌رجكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ته‌واوى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه خه‌رجكرا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ته‌واوى پاره‌ى مووچه‌ى بۆ مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى لقى بانكى ناوه‌ندیى عیراق له هه‌ولێر كردووه".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان بڕیاره له كاتژمێره‌كانى داهاتوو خشته‌ى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بڵاوبكرێته‌وه.
له ئێستادا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ته‌واوى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆى له‌به‌رده‌ستدایه و دواخستنى مووچه ته‌نها سته‌مكردنه له فه‌رمانبه‌ران.
پێشتر رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت".
ع