ئابووری

دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد، دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "100 دۆلار بۆ 152 هه‌زار و 500 دینار دابه‌زى، هه‌فته‌ى رابردوو گه‌یشته‌ 156 هه‌زار دینار".

وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه‌ بڕێكى زۆر دۆلارى كاش ره‌وانه‌ى بانكى ناوه‌ندیی عیراق بكات ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخى دۆلار ده‌بێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan