ئابووری
بڕیاره له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا دابه‌شكردنى مووچه رابگه‌يه‌ندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بانکەکانی هەرێم ئاگادار كراونه‌ته‌وه ئەگەر له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێری داهاتوودا له لایه‌ن به‌غداوه پارە ره‌وانه‌نه‌كرا، ئه‌وا دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ ده‌ستپێبكه‌ن.
حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندووه، له‌و بڕه پاره‌یه‌ى به‌غدا بۆ مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ى كردووه بڕى 314 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌شى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه، حكومه‌تى هه‌رێم تاوەکو 24 کاتژمێری تر چاوه‌ڕوان ده‌بێت كه به‌غدا بڕى ئه‌و كورتهێنانه‌ى له پاره‌ى مووچه هه‌یه بینێرێت، به‌پێچه‌ونه‌وه بڕه‌كه له داهاتی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت.
زانیارییه‌كان به‌و جۆره‌یه، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ده‌ستده‌كرێت به دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ و تاوەکو رۆژی شەممە 19ى مانگ، هه‌موو مووچه‌خۆران مووچە وەردەگرن.
پ ح ع