ئابووری
ماش گه‌یشته كوردستان و دابه‌ش ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ماش گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان و له چه‌ند رۆژى داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ مانگى هه‌شت ماشمان به‌ده‌ستگه‌یشتووه و له كۆگاكانى هه‌ولێر و دهۆك، له‌و چه‌ند رۆژه ده‌گاته سلێمانیش".
وتیشى "هه‌ر كه ماش گه‌یشته سلێمانى ده‌ست به دابه‌شكردنى به‌شه خۆراكى مانگى هه‌شت ده‌كه‌ین چونكه مادده‌كانى تر هه‌موویان هاتوون".
باسى له‌وه‌شكرد "بۆ ئه‌و مانگه زۆرترین مادده له به‌شه‌خۆراك دابه‌ش ده‌كرێت و ئه‌وه‌شى گرنگه ماشه كه جۆرى زۆر باشه و خه‌ڵك به‌كاریده‌هێنن".
ع