ئابووری

ئه‌م توێژه‌ سێ مووچه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م توێژه‌ سێ مووچه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گرن
مه‌ودا میدیا-

نوێنەرێكى گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ئه‌وانیش یه‌كه‌م مووچه‌ى گرێبه‌ست بوونیان وه‌رده‌گرن و دواى ئه‌و مووچه‌یه‌ش شایسته‌ى مانگه‌كانى حه‌وت و هه‌شت پێكه‌وه‌ وه‌رده‌گرن"، ده‌شڵێت "له‌ ئێستادا مامه‌ڵه‌كانى گرێبه‌ست بوونیان له‌ قۆناغى كۆتاییدایه‌".

کارۆخ عبدوڵڵا گوڵاوی، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى تشرینى یه‌كه‌مى 2024، بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاد "مووچەی مامۆستایانی گرێبەست رۆژی سێشەممە 22-10-2024، لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت، لە سەرجەم پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران و راپەڕین)".

وتیشى "تایبەت لەسەر شایستەی مانگی حه‌وت و هه‌شت کە نیو مقطوعەیه‌، دوای مووچەی مانگی نۆ  بەیەکەوە دابەشدەکرێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "لەئێستادا مامۆستایانی گرێبەست لەکۆتایی مامەڵەی گرێبەست بووندان لەپەروەردەکان، دوای تەواوبوونیان راستەوخۆ لەبانكەکان بایۆمەتەری، UPN بۆیان دەکرێت". 

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێم 37,933 مامۆستایە کە مووچەی مانگانەیان 400 بۆ 500 هەزار دیناره‌ و کۆی مووچەی مانگانەیان زیاتر لە 18 ملیار دینارە.

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان