ئابووری

30% کۆى گشتیى خێزانەکانى هەرێم نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


30% کۆى گشتیى خێزانەکانى هەرێم نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌
مه‌ودا میدیا-

به‌پێى دواین ئامارى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى هەرێم، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 58 ملیۆن لیتر نەوتى سپى بەسەر 292 هەزار خێزان بۆ ئه‌مساڵ دابەشکراوە.

وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كۆتا ئامارى له‌ باره‌ى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی به‌ سه‌ر هاوڵاتییاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ "تاوەکو ئه‌مڕۆ 17ى تشرینى یەکەمى 2024، 58 ملیۆن لیتر نەوتى سپى بەسەر 292 هەزار خێزان دابەشکراوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "ئه‌و رێژه‌یه‌ش ده‌كاته‌ 30% کۆى گشتیى خێزانەکانى هەرێمى کوردستان".

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "دابەشکردنى نەوتى سپی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانى گرتووەتەوە".

تاوه‌كو ئێستا له‌ كۆى ملیۆنێك و 256 هەزار خێزان لە هەرێمى کوردستان 292 هه‌زار خێزان نه‌وتى وه‌رگرتووه‌ و بۆ هه‌ر به‌رمێلێكی 200 لیترىش 104 هەزار دینار له‌و خێزانانه‌ وەردەگیرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan