ئابووری

بێجگه‌ له‌ مووچه‌خۆران چینێكى تر شایسته‌ى دارایی وه‌رده‌گرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بێجگه‌ له‌ مووچه‌خۆران چینێكى تر شایسته‌ى دارایی وه‌رده‌گرن
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئه‌وقافى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "فه‌رمانى دابه‌شكردنى شایسته‌ی دارایی مامۆستایانى ئایینیی خۆبه‌خش كه‌ ژماره‌یان هه‌زار و 500 وتاربێژه‌، له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه‌ پێیان گه‌شتووه‌ و له‌ هه‌فته‌ى داهاتوودا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى ده‌كرێت".

ته‌ها شێخ عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌وقافى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "فه‌رمانى دابه‌شكردنى شایسته‌ی دارایی بۆ هه‌زار و 500 مامۆستاى ئایینیی خۆبه‌خش له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه‌ گه‌شتووه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و له‌ به‌شى ژمێریارییدایه‌".

وتیشى "فه‌رمانه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه‌ له‌ خانه‌قینه‌وه‌ تاوه‌كو زاخۆ ده‌گرێته‌وه‌ و بڕى شایسته‌داراییه‌كه‌شیان 250 هه‌زار دیناره‌ بۆ چوار مانگ بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ك".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "تاوه‌كو كارى یاسایی بۆ ده‌كرێت و رێكاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێت پێى ده‌چێت، بۆیه‌ دابه‌شكردنه‌كه‌ى له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌بێت و به‌ دیاریكراویش دیار نییه‌ چى رۆژێك دابه‌شده‌كرێت".

هاوكات، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی ھەرێمى كوردستانیش ئاشكرایكردووه‌ "دابەشکردنی شایستەی دارایی بەسەر مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش لەسنوری ھەولێر دەستیپێکردووە".
  
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان