ئابووری
بڕى داهاتی یه‌ك هەفتە زیاتر له حه‌وت ملیار دیناره
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماڵپه‌ڕى شەفافیەت داهاتی نانه‌وتیی یه‌ك هەفتەی زۆنى سه‌وزى بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "بڕى داهاته‌كه لە رۆژی 12-10-2024 تاوه‌كو 18-10-2024، زیاتر له حه‌وت ملیار دیناره".
ماڵپه‌ڕى شەفافیەت بۆ چاودێریی و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانى سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سه‌ربه‌خۆى راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 7 ملیار و 442 ملیۆن و 209 هەزار و 100 دینار بووە.
ماڵپه‌ڕه‌كه راشیگه‌یاندووه، داهاته‌كه بەجۆرێكه كە 86%ی بەشێوەی نەختینەیە و 14%ى بەشێوەی چەكە و 0%ی بەشێوەی مەقاصە بووە.
ماڵپه‌ڕى شەفافیەت له ساڵى 2022ه‌وه دامه‌زراوه و ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی ئه‌و ناوچانه بزانیت.
پ ح ع