ئابووری
توێژێك له وه‌رگرتنى چه‌كی پاره ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سایلۆی هه‌ولێر جووتیاران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه رۆژی سێشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ی گه‌نم ده‌كرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت "پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌كی به ناوه ده‌بێت خۆی ئاماده‌بێت".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سایلۆی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه "جووتیاران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه رۆژی سێشه‌ممه كه ده‌كاته 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 دابه‌شكردنی چه‌كی جووتیاران ده‌ستپێده‌كات له زنجیره (2298) تاوه‌كو زنجیره (2470) كه گه‌نمه‌كانیان راده‌ستی سایلۆی هه‌ولێر كردووه له سایلۆی هه‌ولێر چه‌ك وه‌رده‌گرن".
ئه‌وه‌ش هاتووه "سایلۆی قوشته‌په جووتیاره‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه رۆژی سێشه‌مه دابه‌شكردنی چه‌كی جوتیاران ده‌ستپێده‌كات له زنجیره (624) ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو زنجیره (740) كه گه‌نمه‌كانیان راده‌ستی سایلۆی قوشته‌په كردووه له سایلۆی قوشته‌په چه‌ك وه‌رده‌گرن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "له كاتژمێر 9:00ی به‌یانی تاوه‌كو 1:00ی دوای نیوه‌ڕۆ چه‌ك دابه‌شده‌كرێت و پاره‌كانیان له بانكی به‌حركه وه‌رده‌گیرێت، ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌كی به‌ناوه ده‌بێت خۆی ئاماده‌بێت یاخود بریكارنامه‌ی (وه‌كاله) په‌سه‌نكراوی ئه‌مساڵ بێت و ئه‌گه‌ر خاوه‌ن چه‌ك وه‌فاتی كرد بێت، ده‌بێت دابه‌شنامه‌ی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت له‌گه‌ڵ بریكارنامه‌ی گشت وارسه‌كان".
پ ح ع