ئابووری
رێژەی هەڵاوسان لە ئەورووپا بۆ نزمترین ئاستی 40 مانگی رابردوو دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی دوایین داتاکانی ناوەندی ئاماری ئەورووپا، رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتانی ئەورووپا بۆ 1.7% دابەزیوە، ئەوە لەکاتێکدا کە پێشبینی دەکرا رێژەکە 1.8 % بێت.
ئەو داتایەی راگەیەندراوە، مانگی سێبتەمبەرە، بەراورد بە مانگی ئاب دابەزینێکی خێرای بەخۆیەوە بینیوە کە لەو مانگەدا بە 2.2% دەستنیشان کرابوو.
بە پێی راگەیەندراوەكهى ناوەندی ئاماری ئەورووپا، ئەوە ئاشکرا دەکات "لە دوای دەستپێکی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، رێژەی هەڵاوسان لە ئەورووپا بۆ سەروو 10%بەرزبووەوە، بانکی ناوەندیی ئەورووپا چەند رێکارێکی بۆ دابەزاندنی رێژەی هەڵاوسان گرتەبەر و ئامانجی بوو بۆ 2% دایبەزێنێت".
روونیشیدهكاتهوه "لە ئێستادا ئەوەی دەردەکەوێت رێژەکە بۆ کەمتر لە ئاستی ستاندارد دابەزیوە، پێدەچێت ببێتە هۆکار بۆ خاوبوونەوەی ئابووریی ئەورووپا لە مانگەکانی داهاتوودا".