ئابووری
زانیاریی نوێ له بارهى رهوانهكردنى 45 ملیار دینارەکەی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت "بەھۆی خراپ تێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی دارایی عیراق و وەزارەتی بازرگانی، پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێم نەدەنێردرا و بە ھەوڵەکانی ئەو و دروستکردنی فشار لەسەر ئەو دوو وەزارەتە بڕی 45 ملیار دینارەکە خراوەتە سەر ھەژماری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و داواشی لە وەزارەتی دارایی ھەرێم کردووە کەمتەرخەمی نەکەن و بەخێرایی پارە بەسەر جووتیاراندا دابەشبکەن".
غەریب ئەحمەد، ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "دوای ئەوەی نوێنەرەکانی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان سەردانی نووسینگەکەیان کردووە و کێشەکانیان خستەڕوو، بەدواداچوونی کردووە و لە ئەنجامدا بۆی دەرکەتووە خراپ تێگەیشتن ھەیە لە نێوان وەزارەتی دارایی عیراق و وەزارەتی بازرگانی، بۆیە لە رێگەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران داوای کردووە فشار لەسەر ھەردوو وەزارەت دروست بکرێت، بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە بە زیانی خەڵک نەشکێتەوە".
وتیشی "لە دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر وەڵامدراونەتەوە و ئەوەبوو لە سێ رۆژی رابردوودا 45 ملیار دینار بۆ گەنمی جووتیارانی ھەرێم خرایە سەر ھەژماری حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە 20 ملیار دیناری بۆ سلێمانییە و 15 ملیار دیناری بۆ ھەولێر و 10 ملیار دیناریشی بۆ دھۆکە".
روونیشیکردەوە "داوایان لە وەزارەتی دارایی ھەرێم کردووە کەمتەرخەمی نەکەن و بە خێرایی چەکەکان بکرێن بە پارە بە سەر جووتیاراندا دابەشبکرێت".
پ ح ع