ئابووری

هه‌ڵبژاردن به‌هاى دراوه‌كان راده‌گرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ڵبژاردن به‌هاى دراوه‌كان راده‌گرێت
مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌هۆى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو پشوویانه‌ و به‌هاى دراوه‌كان بڵاونه‌كرایه‌وه‌، خاوه‌نى نووسینگه‌یه‌كى دراویش رایده‌گه‌یه‌نێت "ته‌نها به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ 100 دۆلار به‌رانبه‌ره‌ به‌ 152 بۆ 153 هه‌زار دینار".

ئەمڕۆ یه‌كشەممە 20ى تشرینی یه‌كه‌مى 2024، سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى دراوه‌ بیانییه‌كان، شوان میكایل، خاوه‌نى نووسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى شارى سلێمانى، بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ به‌هۆى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بازاڕى دراو نه‌بووه‌ و پشوویان بووه‌".

وتیشى "به‌وهۆیه‌وه‌ به‌هاى دراوه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ و ته‌نها گه‌ڵا به‌ دینار بڵاوكراوه‌ته‌وه‌".

شوان میكایل، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌مڕۆ به‌هاى 100 دۆلار به‌رانبه‌ره‌ به‌ 152 هه‌زار و 750 دینار له‌  بازاڕى هه‌ولێر و له‌ بازاڕى سلێمانیش به‌رانبه‌ره‌ به‌ 153 هه‌زار دینارى عیراقى".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان