ئابووری
بهغدا بڕی 200 ملیار دیناری تر بۆ ههرێم دهنێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت "وەزارەتی دارایی عیراق دڵنیایی پێداون تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بڕی 200 ملیار دیناری تر وەک پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات".
غەریب ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "لە بەردەوامی ھەوڵەکانیان لە بارەی کێشەی دواکەوتنی ناردنی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی عیراق دڵنیایی پێداون بڕی 200 ملیار دیناری تر رەوانەی ھەرێم بکات".
وتیشی "ئەو بڕە پارەیەش تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە دەخرێتە سەر ھەژماری حکومەتی ھەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوای ناردنی ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە نزیکەی 88 ملیار دیناری تر دەمێنێتەوە کە بۆ جووتیارانی ھەرێمی کوردستان بنێردرێت".
پ ح ع