ئابووری

ژماره‌یه‌كى ترى خانه‌نشینان مووچه‌ به‌هاوتاكراوى وه‌رده‌گرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌یه‌كى ترى خانه‌نشینان مووچه‌ به‌هاوتاكراوى وه‌رده‌گرن
مەودا میدیا-

لیژنەی ھاوبەشی ھەردوو حکومەتی ھەرێم و عیراق سەرقاڵی تێپەڕاندنی سەرجەم بڕیار و خاڵەکانی یاسای ژمارەی نۆی خانەنشینی عیراقن و وتەبێژی خانەنشینانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت "ئەوانەی قۆناغی دووەمی ھاوتاکردنی خانەنشینان دەیانگرێتەوە مووچەی مانگی 11 بە ھاوتاکراوی وەردەگرن".

مامۆستا سادق عوسمان، وتەبێژی خانەنشینانی کوردستان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "لە ئێستادا ئەو لیژنەھاوبەشەی کە لە سێ ئەندامی حکومەتی ھەرێم و چوار ئەندامی حکومەتی عیراق پێکھاتووە، کار لەسەر جێبەجێکردنی بڕیار و خاڵەکانی یاسای ژمارە نۆی خانەنشینی عیراق دەکەن".

وتیشی "بۆ ئێستا چەند بڕگەیەکی جێبەجێکراوە و ھەندێک لە خاڵەكانیان تێپەڕاندووە، وەک قۆناغی یەکەمی ھاوتاکردنی خانەنشینان و لێبڕینی خانەنشینی لە مووچە کە لە 7%ەوە کرا بە 10%".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستاش کار لەسەر ئەوە دەکەن کە تەمەنی خانەنشینی بکرێت بە 60 ساڵی یان 63 ساڵی، ھەروەھا قۆناغی دووەمی خانەنشینان کە ئەوانەی پێش ساڵی 2014 دەگرێتەوە و ھێشتا رێنماییەکان بە تەواوی نەھاتووە، بۆیە لیژنەکە کار لەسەر ئەوە دەکەن، وە دەنگۆی ئەوە ھەیە مووچەی مانگی 11 بەھاوتاکراوی پێیان دەدرێت".

 پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan