ئابووری
دۆلار به‌رزبووه‌وه و تمه‌ن هاڕه‌یه‌كى تر‌ى كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه و نرخى تمه‌نیش زیاتر دابه‌زی.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبووه‌وه و 100 دۆلار به 152 هه‌زار و 900 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه كرا".
وتیشى "نرخى تمه‌نیش زیاتر دابه‌زى و 100 دۆلار بۆ شه‌ش ملیۆن و 600 هه‌زار تمه‌ن به‌شێوه‌ى حه‌واڵه به‌رزبووه‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه مانگى رابردوو 100 دۆلار به نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن تمه‌نى ئێرانى بوو.
ع