ئابووری

تاكۆتایی ساڵ سه‌رجه‌م مووچه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاكۆتایی ساڵ سه‌رجه‌م مووچه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا كۆتایی ساڵ گرفت دروست نابێت بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئەمساڵ مووچەی سەرجەم مانگەكان دابەش دەكرێت هیچ مووچەیەك نافەوتێت".

باسى له‌وه‌شكرد "به‌غدا هه‌موو مانگێك له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش ره‌وانه‌ ده‌كات".

وتیشى "مووچه‌ى مانگه‌كانى یه‌ك تا ئه‌یلولى هه‌موو ناردووه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان".

ع
Qaiwan
Qaiwan