ئابووری

نرخى مریشكیش گران ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى مریشكیش گران ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، به‌هۆى هاتنى وه‌رزى سه‌رما، كه‌متر جوجك داغڵ ده‌كه‌ین و به‌هۆیه‌وه‌ نرخى مریشك گرانتر ده‌بێت.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایگه‌یاند "لە ئێستادا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكان بە 2400 دینارە و لەسەر خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان زیاتر لە 2600 دینار دەكەوێت". 

وتیشى "بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان پێویستە غاز و گاز بۆ گەرمكردنی كێڵگەپەلەوەرییەكان دابینبكەن و نرخی جوجك و عەلەفیش بەرزبووەتەوە و بەو هۆیەوە خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان ناچار دەبن كەمتر جووجك بخەنە كێڵگەپەلەوەرییەكانەوە".

باسى له‌وه‌شكرد "چونكە تێچووی زیاددەكات ئەوەش پەیوەستە بە خواست و خستنەڕووەوە و راستەوخۆ كاریگەری لەسەر نرخەكەی دەبێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan