ئابووری

حکومەت چەند ساڵە پارەی ئه‌م توێژه‌ بۆ خۆی بەکارھێناوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت چەند ساڵە پارەی ئه‌م توێژه‌ بۆ خۆی بەکارھێناوە
مەودا میدیا-

لە ئێستادا حکومەتی ھەرێم بڕیاری داوە بە خەرج کردنی بڕی یەک ملیار دیناری دڵنیایی(تەئمینات)بۆ بەڵێندەران و سەرچاوەیەکیش لە بەڵێندەران رایدەگەیەنێت "وا چەند ساڵە ئەو پارەیەیان لای حکومەتە و نەیداوەتەوە، لەکاتێکدا پێویست بوو دوای تەواو کردنی ئیشەکەیان پێیان بدرایەتەوە".

سەرچاوەکە بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەوان لە کاتی کارکردندا و وەرگرتنی قۆنتەراتدا بڕی لە 10% لە پارەکەیان پێ نادرێت و حکومەت وەک تەئمینات گلی دەداتەوە".

وتیشی "وا چەند ساڵە ئەو پارەیەیان لای حکومەتە و نەیداوەتەوە، لەکاتێکدا پێویست بوو دوای تەواو کردنی ئیشەکەیان پارەکەیان پێ بدرێتەوە"

ئاماژەی بەوەشکرد "وایان لێھاتووە ھیچ باوەڕێکیان بە حکومەت نەماوە و تاوەکو پارەکە وەرنەگرنەوە ئومێدیان نییە".

ئەمە لەکاتێکدایە، ژین عەبدوڵا،وتەبێژی یەکێتیی بەڵێندەران ئاشکرای کردووە "لە ئێستادا حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە وەک گوژمەی یەکەم بڕی یەک ملیار دیناری دڵنیایی بۆ بەڵێندەران خەرج بکات".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan