ئابووری

نرخى نه‌وتى سپى ماڵان گرانبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى نه‌وتى سپى ماڵان گرانبوو

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى هاتنى سه‌رماوه‌، نرخى نه‌وتى سپى ماڵان له‌ بازاڕدا گرانبووه‌ و ئه‌و نه‌وته‌شى حكومه‌ت دابه‌شى ده‌كات نرخه‌كه‌ى گرانه‌ و خه‌ڵك وه‌ریناگرن.

به‌رهه‌م له‌تیف، نه‌وتفرۆش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى ماڵان تا به‌رده‌رگا 160 هه‌زار دینار له‌سه‌ر هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت".

وتیشى "هۆكارى گرانبوونه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ هاتنى سه‌رما هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ ئه‌و نه‌وته‌ى حكومه‌ت به‌ 104 هه‌زار دینار دابه‌شى ده‌كات خه‌ڵك وه‌ریناگرن چونكه‌ نرخه‌كه‌ى زۆره‌".

له‌كاتێكدا له‌ بۆرسه‌ى جیهانیی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ 75 دۆلاره‌ كه‌ ده‌كات 110 هه‌زار دینار، حكومه‌تى هه‌رێم به‌ 20 دۆلارى ده‌فرۆشێت به‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكى ناوخۆ به‌ 104 هه‌زار دینار دابه‌شى ده‌كات واته‌ به‌ نرخى بۆرسه‌ ده‌یداته‌ میلله‌ت و له‌ بازاڕیش به‌ 105 دۆلاره‌ كه‌ ده‌كاته‌ 160 هه‌زار دینار.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان