ئابووری
حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به دامه‌زراندنى توێژێكى تر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم بڕیاریدا به دامەزراندنی ژماره‌یه‌ك مامۆستاى وانەبێژی سەر بە قوتابخانەكانی وەزارەتی ئەوقاف و وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "دامه‌زراندنه‌كه بە شێوەی گرێبەسته و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە ئه‌نجامدانى رێکارەکان دەکرێت".
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی تایبه‌ت به مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "بە نووسراوێکی فەڕمیی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا به دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە قوتابخانەكانی وەزارەتی ئەوقاف".
وتیشى "دامه‌زراندنه‌كه بە شێوەی گرێبەسته و ئه‌و مامۆستایانه‌ش ژمارەیان 105 كه‌سه، دابه‌شبوونه به‌سه‌ر 21 قوتابخانەی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "دامەزراندنهكهیان لەسەر میلاكی وەزارەتی ئەوقافه و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە رێکارەکانی بە گرێبەست کردنیان دەکرێت".
پ ح ع