ئابووری

كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌كه‌یان ئاشكرا كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌كه‌یان ئاشكرا كرا
مه‌ودا میدیا-

نوێنه‌رێكى مامۆستایانى گرێبه‌ست كاتى وه‌رگرتنى یه‌كه‌م مووچه‌یان به‌ شێوه‌ى گرێبه‌ست ئاشكرا ده‌كات و هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌دا ده‌خاته‌ڕوو.

عه‌لى ره‌ئوف، نوێنه‌رى مامۆستایانى گرێبه‌ست بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "مووچه‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ست بۆ مانگى نۆ له‌ رۆژانى یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ دابه‌شده‌كرێت".

وتیشى "ئه‌گه‌رچى بڕیار بوو مووچه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى نه‌ختینه‌ دابه‌شنه‌كرا".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به‌ڵێنیان پێدراوه‌ بۆ مانگه‌كانى داهاتوو له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان به‌ تایبه‌ت وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ مووچه‌یان پێبدرێت".

ئه‌و نوێنه‌ره‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ست، روونیشیكرده‌وه‌ "بۆ شایسته‌داراییه‌كانی هه‌ردوو مانگى حه‌وت و هه‌شت كه‌ه‌ پێش ئه‌وه‌ى ببنه‌ گرێبه‌ست و تاوه‌كو ئێستا پێیان نه‌دراوه‌، له‌ مانگى 11دا به‌شێوه‌ی مه‌قتوعه‌یه‌ واته‌ به‌ نیوه‌یی وه‌ریده‌گرن واته‌ ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك شایسته‌داراییه‌كه‌ى 400 هه‌زار دینار بێت، ئه‌وا 200 هه‌زار دینار پێده‌درێت، به‌ڵام هه‌ردوو مانگه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گرن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان