ئابووری

زانیاریی له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هەرێم

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی هەرێم ده‌كات بۆ ئەوەی لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمیان بۆ رەوانە بكات و ئه‌وانیش پاره‌ بنێرن.

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایکر "وەزارەتی دارایی عیراق لەچاوەڕوانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانە لیستی مووچەی مانگی 10 یان بۆ رەوانە بكات، بۆ ئەوەی لای خۆیانەوە وردبینی بۆ بكەن و پاشان پارە رەوانەی هەرێمی کوردستانی بكەن، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی رەوانەی بەغدا نەكردووە".

ئاماژەی بەوەشكردووه‌ "چەند رۆژێكە وەزارەتی دارایی عیراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی خۆی كردووە، هاوكات چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی 10 ی فەرمانبەرانی هەرێمیش رەوانە بكرێت".

وتیشى "بەدڵنیاییەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەكەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان