ئابووری

هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه‌ بازاڕى عیراقى كۆنترۆڵ كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه‌ بازاڕى عیراقى كۆنترۆڵ كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌رێوه‌به‌رى گشتیی كشتوكاڵى هه‌ڵه‌بجه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ سنورى هه‌ڵه‌بجه‌ ساڵانه‌ ده‌یان هه‌زار تۆن هه‌نار به‌رهه‌مده‌هێنرێت.

ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەڵەبجە رایگەیاند "لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە نزیكەی 10 هەزار دۆنم زەوی بە باخی هەنار چێندراوە، ئەو رووبەرەش ساڵانە نزیكەی 30 هەزار تۆن هەنار بەرهەم دەهێنێت".

وتیشى "بۆ هەر دۆنمێك باخی هەنار زیاد لە سێ‌ تۆن هەنار بەرهەم دەهێندرێت و ساڵانە بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەوا گۆڕانكاریش بەسەر بڕی بەرهەمدا دێت".

ئاماژەی بەوەشكرد "هەناری هەڵەبجە لە بازاڕەكانی هەرێم خواستێكی زۆری لەسەرە ئەوەش بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەی لە هەناری هەڵەبجە هەیە بەهۆی باشی كوالێتی و بەتامی و بەرهەمەکەی.

سەروەر عەلی، بەرپرسی سەندیكای عەلوەی سلێمانی رایگەیاند "زۆربەی ئەو هەنارەی لە عەلوەی سلێمانییە لە پارێزگای هەڵەبجەوە دەنێردرێت بەجۆرێك رۆژانە نزیكەی 70 تۆن هەناری هەڵەبجە دەنێردرێتە پارێزگاكانی عیراق".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان