ئابووری
100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوشێوه‌ى ناوچه‌كانى عیراق له فڕۆكه‌خانه‌كان 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌درێت به هاوڵاتییان.
بڕیار رەشید، ئەندامی په‌رله‌مانى عیراق راگەیاند "پێشتر بە نووسراوی فه‌رمى داوامان لە بانكی ناوەندیی عیراق و بانكی بازرگانی كرد كە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عیراق پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بە هاوڵاتییان لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دەستپێبكات".
وتیشى "رەزامەندیی دراوە و بڕیارە لە سبەینێوە پێدانی دۆلار بە نرخی فه‌رمى بە گەشتیاران بەپێی ئەو میكانیزمەی دیاریكراوە دەستپێبكات و گەشتیاران دەتوانن تاوەكو سێ هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی لە فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و هەولێر وەربگرن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئێستا له بازاڕه‌كاندا 100 دۆلار به 151 هه‌زار دینار ده‌گاته ده‌ستى هاوڵاتییان.
ع