ئابووری

دابه‌شكردنى مووچه‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ست دواخراوه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابه‌شكردنى مووچه‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ست دواخراوه‌؟
مه‌ودا میدیا-

ئه‌گه‌رچى نوێنه‌رێكى مامۆستایانى گرێبه‌ست رایگه‌یاندبوو "ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م مووچه‌ به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست وه‌رده‌گرن"، به‌ڵام باس له‌وه‌ده‌كرێت ئه‌مڕۆش مووچه‌كه‌یان دابه‌شناكرێت و تا كاتێكى نادیار دوا خراوه‌".

له‌و باره‌یه‌وه‌، كارۆغ عه‌بدوڵڵا، نوێنه‌ری مامۆستایانى گرێبه‌ست بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌ ماوه‌ى رابردوویشدا هیچ بڕیارێكى وانه‌بووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ مووچه‌كه‌یان دابه‌شده‌كرێت".

وتیشى "تاوه‌كو ئێستا دیار نییه‌ كه‌ كه‌ى مووچه‌ وه‌رده‌گرن".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ پێش هه‌ڵبژاردن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنی به‌ مامۆستایان دابوو كه‌ له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نۆى مووچه‌خۆران، مووچه‌ى ئه‌وانیش دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دابه‌شنه‌كراوه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان