ئابووری
یەکێتی هەنگاوەکانی بۆ تەوتینی مووچە چڕ دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند "سبەینێ لەگەڵ وەزارەتى دارایى و بانکەکانى رەشید و رافیدەین بۆ کردنەوەى لقى بانکەکان و تەوتینى مووچە کۆدەبنەوە".
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق وتیشی "وەک فراکسیۆنى یەکێتى گفتوگۆ لەگەڵ بانکەکانی رەشید و رافیدەین دەکەن، کە لقى بانکەکانیان لە سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین بکەنەوە".
باسی لەوەشکرد "هەموو بانکە حکومییەکانى عیراق رێپێدراون، لقى بانکى لە پارێزگا و ناوچەکان بکەنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تەوتین لە رێگەى بەغداوە دەکرێت، قۆناغى یەکەم کردنەوەى لقى بانکە حکومییەکانە، دواتر تەوتینکردنى مووچەخۆران".
کاروان یاروەیس ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا لقى بانکى بازرگانی (تى بى ئاى) لە سلێمانى هەیە و داوایان لێدەکەن لە پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەرینیش لقی بانکەکەیان بکەنەوە".
ب.ح