ئابووری
مووچهى ئهم جۆره كهسانه رادهگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتى دارایى ههرێم، رایدهگهیهنێت "پێویستە ههموو ئهو مووچەخۆرانهى تاوەکو ئێستا كۆدى بێ هاوتا (upn)یان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە، تاوەکو 20ى 11ى 2024، خۆیان تۆمار بکەن، به پێچهوانهوه مووچەکەی رادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت".
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری وەزارەتى داریی و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگهیاندووه "پێویستە هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تاوەکو ئێستا (upn)یان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە، تاوەکو 20ى 11ى 2024، خۆیان تۆمار بکەن".
راشیگهیاندووه "بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستمی بایۆمەتری هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتەوە کە بەهۆکاریی جیاواز لە دەرەوەی وڵاتن یاخود مۆڵەتی بێ مووچە و خوێندن و جۆرەکانى دیکەیان وەرگرتووە".
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه "هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێم بێت و تاوەکو رێكهوتى 20ى 11ى 2024، کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵەوە مووچەکەی رادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت".
روونیشیكردووه "ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو رێکكەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لە نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر بابەتی چارەسەرکردنی کێشە هونەرییەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە".
پ ح ع