گێتی

مه‌زڵوم عه‌بدى: وه‌ڵامى توندى توركیا ده‌ده‌ینه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌زڵوم عه‌بدى: وه‌ڵامى توندى توركیا ده‌ده‌ینه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات له‌باره‌ی هێرشه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌وه‌ رایگه‌یاند، هێزه‌کانمان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه‌ نییه‌ و هیچ که‌سێک له‌ خاکی ئێمه‌وه‌ نه‌چووه‌ته‌ ناو خاکی تورکیاوه‌.

مەزڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) له‌ په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه‌ "ماوه‌ی چوار رۆژه‌ تورکیا به‌بێ هیچ هۆکارێک و پاساوێکی ره‌وا هێرش و ده‌ستدرێژی ده‌کاته‌ سه‌ر هه‌رێمه‌کانمان، ئه‌م هێرشانه‌ ژێرخانی ئابووری و دامه‌زراوه‌کانی خزمه‌تگوزاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌ده‌نی تایبه‌تیش ده‌که‌نه‌ ئامانج، هه‌روه‌ها هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌که‌ن ئامانج که‌ تا ئێستا 17 که‌سی مه‌ده‌نی کوژراون و 48 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون که‌ ته‌نها نۆ که‌سیان هێزی سه‌ربازی بوون".

وتیشى "ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ تورکیا هه‌وڵی داگیرکردنی زیاتری خاکه‌کانمان ده‌دات، به‌ڵام له‌م هه‌وڵه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌ و سه‌رکه‌وتوو نابێت، بۆیه‌ بۆ تێکدانی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌کانماندا هێرشی له‌و جۆره‌ ده‌که‌ن و پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونیان ده‌که‌ن".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌ناوبردنی ئیداره‌ی خۆسه‌ری، لاوازکردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌کانمان و پاڵپێوه‌نانی خه‌ڵکه‌که‌مانه‌ به‌ره‌و ئاواره‌بون له‌ شار و گونده‌کانیان، هه‌رچه‌نده‌ ئیداره‌ی خۆسه‌ری دژایه‌تی تورکیای نه‌کردوه‌ و په‌یوه‌ندییه‌کی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌پارێزێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م هێرشانه‌ زیان به‌ هه‌وڵه‌کانمان بۆ دیالۆگ ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌رمان دروستده‌کات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشه‌کانی تورکیا به‌رده‌وام بن، ئێمه‌ش ناچارین وه‌ڵامی یاسایی خۆمان به‌رامبه‌ریان توندتر بکه‌ین".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان