ئابووری

سێ مووچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ مووچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێن

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرای كرد، تا كۆتایی ساڵ ئه‌و سێ مووچه‌ى كه‌ ماوه‌ به‌بێ گرفت دابه‌ش ده‌كرێن.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە په‌رله‌مانى عیراق بە مەودا میدیای رایگەیاند "دەنگۆی نەناردنی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ راست نییە و وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12ـی ئەمساڵ بێ كێشە دەنێرێت و تەرخانكراوی دارایی هەیە".
                                                                
وتیشى "پێشتر بودجەی سێ ساڵمان پەسەند كردووە و لە بودجەی 2025ـدا پشكی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان جێگیر كراوە و كێشەی نابێت و ناردنی پارەی مووچە بەردەوام دەبێت".

بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌، شاندێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بچنه‌ به‌غداو لیستى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ خۆیان بده‌نه‌ وه‌زاره‌تى دارایی عیراق.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان