ئابووری
راوێژكارى مه‌سعود بارزانى: هەژماری من و تەوتین یەک پرۆسەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بریکاری وەزارەتی دارایی عیراق و راوێژكارى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سه‌ر پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من و ته‌وتین) بابه‌تێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "هەژماری من و تەوتین یەک پرۆسەن و هیچ دامودەزگایەکی فیدڕاڵیی ناتوانێت راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات"، دواش ده‌كات پڕۆژەی بەبانکیکردنی مووچە دووربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی.
له ژێر ناونیشانى (روونکردنەوە لەسەر هەژماری من و تەوتین)، مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عیراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگه‌یاندووه "هەژماری من و تەوتین یەک پرۆسەن و بەبانکیکردنی مووچەیە، لە کەرتی گشتی بێت یان کەرتی تایبەت؛ لە بانکە حکومییەکان یان بانکی تایبەت".
راشیگه‌یاندووه "بەپێی مادەکانی 117 و 121ی دەستوور، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە بەڕێوەبردن و حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان، هیچ دامودەزگایەکی فیدڕاڵیی ناتوانێت راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ دانیشتووان یان مووچەخۆری هەرێمی کوردستان بکات".
بریکاره‌كه‌ی وەزارەتی دارایی عیراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "دادگەی باڵای فیدڕاڵیی مووچە و شایستەداراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی دوورخستووەتەوە لە هەموو گرفتێک و حکومەتی فیدڕاڵیی پەیوەست کردووە بە خەرجکردنی وەکو هەموو دامودەزگاکانی دیکەی عیراق".
مه‌سعود حه‌یده‌ر، له پۆسته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "پێویستە هەندێک حزب و لایەن لە هەرێمی کوردستان ئەم بابەتە بەدوور بگرن لە ململانێی سیاسی، پێدانی مووچە تەنیا لە رێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەبێت".
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه پڕۆژەی (هەژماری من) لە سنووری سلێمانی ره‌تكراوه‌ته‌وه و ئۆفیسی سه‌ره‌كى و لقه‌كانى داخراوه و ده‌ستكراوه به پرۆسه‌ى به بانكیكردنى ته‌وتینى مووچه.
پ ح ع