ئابووری

بانکە فیدڕاڵییەکان لە سلێمانی لقیان ده‌كه‌نه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانکە فیدڕاڵییەکان لە سلێمانی لقیان ده‌كه‌نه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

ئەندامێكى لیژنەی ئابووری له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "رەزامه‌دییان له‌ سه‌ر کردنەوەی لقی بانکی رەشید لە سلێمانی، وەرگرتووە".

د. بڕیار رەشید، ئەندامى لیژنەی ئابووری له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگه‌یاند "بانكی رەشید و رافیدەن لە ئێستادا سه‌رقاڵى ئامادەكارین بۆ كردنەوەی لقەكانیان لە سلێمانی و رەزامەندییان لە حكومەتی عیراق وەرگرتووە".

وتیشى "بانكەكان گه‌شتوون به‌وه‌ى شوێنێك بدۆزنه‌وه‌ تاوه‌كو لقەكانیان لە شاره‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هیوادارن هەنگاوه‌كانی بەبانكیكردنی موچەی مووچەخۆرانی هەرێمى كوردستان خێراتر بگه‌نه‌ ئامانج".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان