ئابووری
نرخى گه‌نم بۆ زه‌وى به‌راو جیاواز ده‌بێت له زه‌وییه‌ك به‌راو نه‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت " لەگەڵ بەغدا گه‌شتوونه‌ته رێككه‌وتن له سه‌ر ئه‌وه‌ى نرخى گه‌نم له سه‌رانسه‌رى عیراق بێ جیاوازى بێت و به‌ڵێنیشیان داوه پابه‌ندبن، لە ئەگەرى پابەند نەبوونیشیان داکۆکیکار ده‌بن بۆ بەدەستھێنانی مافەکانیان". ده‌شڵێت "وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له نوێترین رێنماییدا بۆ زه‌وى بەراو نرخى هه‌ر تۆنێكى كردووه به 850 ھەزار دینار و ئەگەر بەراو نەبێت بە 800 ھەزار دینار ده‌بێت".
غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له په‌رله‌مانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی بەغدا و وەزارەتی بازرگانی عیراق گەشتوون بەرێکكەوتن لە سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له دۆسیەی محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقدا وا ھاتووه، دۆسیه‌ى گەنم لە بەسڕە تاوەکو خانەقین و قەڵادزێ، یەک بابەت بێت و نرخه‌كه‌ى بۆ ھەر تۆنێک به 850 ھەزار دینار بێت".
وتیشى "وەزارەتی کشتوکاڵی بەغدا له نوێترین بڵاوكراوه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، نرخى گەنمی زەوی بەراو 850 ھەزار دینار بێت و ئەگەر بەراو نەبێت بە 800 ھەزار دینار بێت و ئەوە لە چوارچێوەی رێنماییەکانی ناو وەزارەتە، بەڵام بە گشتی داوایان کردووە کە ئەو نرخەی دادەنرێت بۆ گەنم جیاوازی نەبێت لە ناوەڕاست و خوارووی عیراق و بەڵێنەکەیان لەو چوارچێوەیەدایە کە پابەند دەبن پێوەی".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى كشتوكاڵ كه له سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كێتییه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "لە ئەگەرى پابەند نەبوونیشیان، وەک فراکسیۆنی یەکێتی لە پێشی پێشەوە دەبن بۆ داکۆکیکردن و بەدەستھێنانی مافەکانیان، ھەر وەک چۆن لە 2014 تاوەکو 2022 پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێم 309 ملیار دینار، لە بەغداوە مابوویەوە و بە ھه‌وڵە چڕەکانی فراکسیۆنی یەکێتی تووانییان بیگەڕێننەوە و بگاتەوە دەستیان، ئەوەش موزایدە نییە و بەشێکە لەرەوشتی سیاسی‌یان وەک یەکێتی".
پ ح ع