ئابووری

حکومەت پارەی بەڵێندەران بەکار دەھێنێت و بۆیان ناگەڕێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت پارەی بەڵێندەران بەکار دەھێنێت و بۆیان ناگەڕێنێتەوە
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لە بەڵێندەران رایدەگەیەنێت "لە ساڵی 2017ەوە پارەیان لای حکومەتی ھەرێمە و تاوەکو ئێستا بۆیان نەگەڕێندراوەتەوە".

سەرچاوەکە بۆ مەودا میدیا راشیگەیاند "لە ساڵی 2017ەوە تاوەکو ئێستا کە دەکاتە نزیکەی ھەشت ساڵ پارەیان لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ خەرج نەکراوە".  

وتیشی "لە کاتێکدا پارەکە ھی خۆیانە و چەکیشیان بۆ کراوە و ئیشەکەشیان بێ کەموکورتی تەواو کردووە و تەسلیمی حکومەتیان کردووەتەوە, بەڵام ھەر پارەکەیان بۆ خەرج ناکرێت".

ئەو بەڵێندەرە روونیشیکردەوو "خەتای خۆشیانی تێدایە چونکە یەکگرتوو نین و ئێستاش بەڵێندەری وایان ھەیە بەم حاڵەشەوە کە پارەیان بۆ خەرج ناکرێت و پارەکەیان پێ نادرێتەوە، ئامادەیە قۆنتەرات وەربگرێت و ئیشیان بۆ بکات".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان