ئابووری

حکومەتی هەرێم هەڕەشە لە رێگرانی "هەژماری من" دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم هەڕەشە لە رێگرانی "هەژماری من" دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی داواکاری گشتی داوا لە فەرمانگەکانی سنووری سلێمانی، راپەڕین، گەرمیان و هەڵەبجە دەکات رێکاری یاسایی دژی هەر کەس و لایەنێک بگرنەبەر کە رێگری لە  تیمەکانی (هەژماری من) دەکەن. 

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، نووسراوێکی ئاڕاستەی داواکاری گشتی، وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی کردووە، داوا دەکات رێکاری پێویست  بەرانبەر ئەوانە بگرنەبەر، کە رێگری لە کارکردنی تیمەکانی (هەژماری من) دەکەن لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە. 
 
ئومێد سەباح، باسی لەوەشکردووە "وەزارەتی دارایی و ئابووری تاکە لایەنی تایبەتمەندە لە حکومەتی هەرێم بە دیاریکردنی شێوازی دابەشکردنی مووچە".
 
ئەمە لە کاتێکدایە، دوای نووسراوەکەی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، کاوە فەتحی، سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێم بە نوسراوێکی (نهێنی) داوای لە فەرمانگەی داواکاری گشتی لە سلێمانی، راپەڕین، هەڵەبجە و گەرمیان کردووە، رێکاری یاسایی بەرانبەر هەر کەسێک بگرنەبەر کە رێگری لە کارکردنی تیمەکانی (هەژماری من) دەکات.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان