ئابووری
ئاوى خواردنه‌وه‌ى قەڵادزێ ده‌ستپێده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى كێشه‌یه‌كه‌وه دابه‌شكردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ى قه‌ڵادزێ راگیرا، له ئه‌مشه‌وه‌وه تا سبه‌ى ده‌ست به دابه‌شكردن ده‌كرێته‌وه.
مارف مەحموود، بەڕێوبەری وێستگەی پاڵاوتن و دابەشكردنی ئاوی قەڵادزێ به مه‌ودا میدیاى راگەیاند "بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەی ئاوى خاس و پەمپی ژمارە دوو لە بەشی ئاو وەرگر، دابەشكردنی ئاوی قەڵادزێ لە ئەمڕۆدا دەوەستێت".
ئاماژەی بەوەشكرد "كاركردن لەو بەشەی پڕۆژەكە هه‌ر ئه‌مڕۆ تەواو دەكرێت و لە ماوەی 24 كاتژمێردا دابەشكردنی ئاوی ماڵان لە قەڵادزێ ئاسایی دەبێتەوە".
پرۆژه‌ى ئاوى خاس له قه‌ڵادزێ پشت به ئاوى زێى گه‌وره ده‌به‌ستێت بۆ دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ى قه‌ڵادزێ و ده‌وروبه‌رى.
ع