عیراقی

سوپای عیراق سیستمی بەرگریی ئاسمانی بەدەستدەهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوپای عیراق سیستمی بەرگریی ئاسمانی بەدەستدەهێنێت
مه‌ودا میدیا-

هەوڵەکانی عیراق بۆ بەهێزکردنی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەی بەردەوامە و سەرەتای ساڵی داهاتوو سیستمی بەرگریی پێشکەتوو بەدەستدەهێنیت.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند "بەزاندنی ئاسمانی عیراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، دەستدرێژییەکی گەورەیە".

وتیشی "بەغدا کاردەکات بۆ پێشخستن و بەهێزکردنی تواناکانی هێزی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەی".

باسی لەوەشکردووە "سەرەتای ساڵی داهاتوو کۆریای باشوور سیستمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوو، رادەستی سوپای عیراق دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە "هەوڵەکانی بەغدا سەرکەوتووبووە لە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان