کوردستانی

شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەشێکی بۆ ھاتوچۆکردن دەکرێتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەشێکی بۆ ھاتوچۆکردن دەکرێتەوە؟
مەودا میدیا-

شەقامی 100 مەتری سلێمانی لە ئێستادا بە رێژەی 65% کارەکانی تەواو بووە، بەڵام وەک بەڕێوەبەری پرۆژەکە دەڵێت "بەش بەشی شەقامەکە پێشوەختە ناکرێتەوە، تاوەکو بەتەواوی پرۆژەکە تەواو دەکرێت".

ئەگەرچی زۆرجار پرۆژەی دروستکردنی شەقام پێش ئەوەی بە تەواوی تەواو بکرێت بۆ کارئاسانی ھاتوچۆ ئەو بەشەی کە تەواو کراوە تاوەکو ئەو شوێنەی کاری تێدا دەکرێت، دەکرێتەوە، بەڵام شەقامی 100 مەتری جیاوازە و پلانی لەو جۆرە نییە.

ئەبوبەکر تەیب، بەڕێوەبەری پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "دروستکردنی ئەم شەقامە وەک شەقامەکانی تر یان قیرتاوکردنی ناو کۆڵانەکان نییە، بۆیە ناتوانن پێشوەختە بەشى ته‌واوكراوى بکه‌نەوە".

وتیشی "ھەرکاتێک بەتەواوی پرۆژەکە تەواو کرا، ئەوکات بە رووی ھاتوچۆکاراندا دەکرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەریش ھەیە پرۆژەکە بکەن بە دوو قۆناغ، بەڵام ئەوەش ھێشتا بڕیاری لێنەدراوە و روون نییە کە دەکرێت یاخود نا".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان