ئابووری

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با: ناتوانین كاره‌باى 24 كاتژمێرى به‌رهه‌م بهێنین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با: ناتوانین كاره‌باى 24 كاتژمێرى به‌رهه‌م بهێنین

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ناتوانین كاره‌باى 24 كاتژمێرى به‌رهه‌م بهێنین و سوته‌مه‌نیمان به‌شى ئه‌وه‌نده‌ نییه‌.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبا به‌ مه‌ودا میدیاى راگەیاند "ئێستا توانای بەرهەمهێنانى رۆژانەى کارەبا بڕی سێ هەزار مێگاواتە و خواستیش زیاتر لە 3 هەزار و 500 مێگاواتە، واتە بڕی 500 مێگاوات کورتهێنان هەیە، تاوەکو بەرەو وەرزی سەرماش بڕۆین خواست زیاتر دەبێت".

وتیشى "ئێستا توانای بەرهەمهێنانی کارەبا ئەوەندە نییە کارەبای 24 کاتژمێریی پێ دابینبکرێت، پێش ئەوەی کارەبا بکرێتە 24 کاتژمێریی پێویستە چەند رێکارێک بگیرێنەبەر، لەوانە "توانای بەرهەمهێنان زیادبکرێت، خواست کۆنتڕۆڵبکرێت، کارەبا بە پێوەری زیرەک و بەگوێرەی ستانداردە جیهانییەکان رێکبخرێت".

کارەبای24 کاتژمێری لەرێگەى پرۆژەى پریپەیدەوە جێبەجێدەکرێت و لە ژمارەیەک بازاڕ و گەڕەک و پڕۆژەى نیشتەجێبوون لە هەولێر و سلێمانى و دهۆک خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan