ئابووری

پرۆسەی بایۆمەتری مووچەخۆران بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆسەی بایۆمەتری مووچەخۆران بەردەوامە
مەودا میدیا-

بانكەکانی چەرموو و چەمچەماڵ ئەمڕۆ و سبەینێ 1 و 2024/11/2، دەوام دەكەن و بایۆمەتری بۆ مووچەخۆران دەكەن.

قایمەقامییەتی چەمچەماڵ رایگەیاند "سەرجەم مووچەخۆرانی سنوورەكە لە (فەرمانبەران، خانەنشین، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی) ئاگادار دەكاتەوە، هەر كەسێك بایۆمەتری و کۆدی بێهاوتا (UPN) نەكردووە، سەردانی هەردوو بانكی چەرموو و چەمچەماڵ بكات و بایۆمەتریی مووچە بكات".

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە رۆژی 2024/10/27، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، سەرجەم مووچەخۆرانی ئاگادار كردەوە تاوەکو 2024/11/20، پێویستە تۆماری بایۆمەتری و کۆدی (UPN) یان هەبێت، بە پێچەوانەوە حکومەتی عیراق مووچەکانیان رادەگرێت.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان