کوردستانی
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی کۆبانێ یە
مەودا میدیا - سلێمانی |
رۆژی 11/1ی هەموو ساڵێک وەک رێزلێنان لە تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵک و شەڕڤانانی کورد لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەک رۆژی کۆبانێ ناسێندراوە.
دوای (134) رۆژ لە بەرخۆدان و بەرپەرچدانەوەی پەلاماری دڕندانەی داعش، شاری کۆبانێ بە تەواوەتی لە رۆژئاوای کوردستان ئازاد کرا.
بەردەوامی هێرشە پێچەوانەکانی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستین گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بە پشتیوانی تۆپخانەکانی هێزی پێشمەرگە و هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە رۆژی 2015/1/26، گەڕەکی مەشتەل و گردی کانی کوردان کە دوا خاڵی داعش بوون بە تەواوی ناوەندی شاری کۆبانێ ئازاد کرا.
بەپێی ئامارەکان لە شەڕی ئازادکردنی کۆبانێ دا، سێ هەزار و 800 چەکداری داعش کوژران ، لە بەرامبەردا، 422 شەڕڤان و پێشمەرگەیەکی باشووری کوردستان شەهید بوون.
ئەمە لە کاتێکدا بوو، کە بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان لە 2014/10/28 هێزی پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە بە رێگای باکووری کوردستان رەوانەی شاری کۆبانێ کران، کە ئەو کات 80٪ی شارەکە بەدەست چەکدارانی داعشەوە بوو، دوای سەرکەوتنی شەڕڤانان و تێکشاندنی تیرۆریستانی داعش ، هێزەکەی پێشمەرگە لە 2015/4/22 گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.