ئابووری
لە پەرلەمانی عیراقەوە پشتیوانی لە تەوتینی مووچە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "بۆ پشتیوانی لە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، واژۆی 14 سەرۆک فراکسیۆنی کوردستانی و عیراقیمان کۆکردووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتارانی عیراق بۆ پشتیوانی و جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی تەوتینی مووچە دەستپێکردووە".
وتیشی "تاوەکو ئێستا 145 پەرلەمانتار و سەرۆکی 14 فراکسیۆنی کوردستانی و عیراقی پشتیوانیان لە پڕۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کردووە و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت".
ب ح