راپۆرت

وردەكاری دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك ئاشكرا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەكاری دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك ئاشكرا دەبێت

مەودا میدیا-

بەپێی خشتەی مانگانەی دابەشكردنی مووچە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەفتەیەك دوای تەواوكردنی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان، مووچەی مانگی دواتر دەستپێدەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ی نیسان، دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2019 تەواو دەبێت و بەپێی ئەو زانیارییانەش كە دەستی مەودا میدیا كەوتووە "بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2020 بكرێت".

 وەزارەتی دارایی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستانرسەرقاڵی ئەوەن كە بۆ مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ، بە هەمان ریزبەندی مانگی رابردوو وەزارەتی تەندروستی لە پلەی یەكەم بێت بۆ وەرگرتنی مووچە، یان وەزارەتی پێشمەرگە بخرێتە ریزبەندی یەكەم و بە هەمان خشتەكانی پێشتر مووچە دابەش بكرێت، چونكە مانگی پێشوو بە بڕیارێك، وەزارەتی تەندروستی پێشخرا.

هەتا ئێستاش هیچ قسە و بڕیارێك لەسەر دەستكاریكردنی مووچە و دەرماڵە نییە، هەرچەندە پێشتریش لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەتكرایەوە كە دەستكاری مووچە بكرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی لە توانای هەیە مووچەی چوار وەزارەت لەسەر داهاتی ناوخۆ و نەوت دابەش بكات و دواتر پارەكەی بەغدا كە بڕی 454 ملیار دینارە ولە 18ی مانگ بۆ 25ی مانگ دەگاتە هەرێمی كوردستان و مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.

ئەگەر مانگی ئادار و دوو هەفتەی مانگی نیسانی ئەمساڵ، كه حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك پێشتر رایگەیاندبوو، هیچ داهاتێكی نەبوبێت بەهۆی داخستنی مەرزەكان و راگرتنی دەوام و دابەزینی نرخی نەوتیش، ئەوا پێدەچێت یەكێك لە ئەگەرەكان دواكەوتنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2020 بێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان