ئابووری

كاتى ره‌وانه‌كردنى پاره‌ بۆ هه‌رێم ئاشكرا كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى ره‌وانه‌كردنى پاره‌ بۆ هه‌رێم ئاشكرا كرا
مه‌ودا میدیا-

وردبینى له‌ لیستى مووچه‌ى مانگى 10ى  به‌شێكى وه‌زاره‌ته‌كان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی عیراقه‌وه‌ ته‌واو بووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یان هه‌فته‌ى داهاتوو پاره‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت.

دواى ئه‌وه‌ى لیستى مووچه‌ بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان راده‌ستى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كرا، ماوه‌ى دوو رۆژە له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌ وردبینی لە لیسته‌كه‌ دەستپێکردووە و پاش ئه‌وه‌ى وردبینى له‌ لیستى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان تەواوبوو، ده‌ست به‌ ته‌مویلكردنى پار ده‌كرێت.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌ مه‌ودا میدیا گه‌یشتوووه‌، له‌ ئێستادا بەشێکی وەزارەتەکان لیسته‌كه‌یان وردبینی تێدا كراوه‌ و له‌ ئه‌گه‌رى زوو ته‌واوبوونى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان لە کۆتایی ئه‌م هەفتەیه‌ پاره‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت.

هاوكات له‌ ئه‌گه‌رى ته‌واو نه‌بوونى وردبینى له‌ لیسته‌كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئه‌وا ناردنى پاره‌ى مووچه‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan