ئابووری

ئۆنسه‌ى زێڕ 120 دۆلار دابه‌زى

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆنسه‌ى زێڕ 120 دۆلار دابه‌زى

مه‌ودا میدیا-

له‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا و ده‌رچوونى دۆناڵد تره‌مپى، كاندیدى كۆمارییه‌كان، نرخى ئۆنسه‌ى زێڕ به‌خێرایی دابه‌زینى تۆماركرد و ته‌نها دوێنێ زیاتر له‌ 75 دۆلار دابه‌زى.

ده‌رچوونى تره‌مپ بۆ سه‌رۆك ئه‌مه‌ریكا، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆى هه‌بوو له‌سه‌ر نرخى ئۆنسه‌ى زێڕ له‌گه‌ڵ بڵابوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ده‌رچوونى نرخى ئۆنسه‌ دابه‌زینى گه‌وره‌ى تۆماركرد كه‌ پێش مانگێك له‌و نرخه‌بوو.

به‌راورد به‌ هه‌فته‌ى رابردوو، نرخى ئۆنسه‌ى زێڕ دابه‌زینى گه‌وره‌ى تۆماركردووه‌ به‌ جۆرێك بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زیاتر له‌ 120 دۆلار هه‌رزانبووه‌، چونكه‌ هه‌فته‌ى رابردوو یه‌ك ئۆنسه‌ گه‌یشته‌ 2785 دۆلار و له‌ ئێستادا به‌ 2660 دۆلاره‌.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، بانكى ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت ئه‌نجامبدات و رێژه‌ى سوى بانكى دابه‌زێنێت، ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئۆنسه‌ى زێڕ ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌رچوونى تره‌مپ ده‌بێته‌ پاڵپشتێكى به‌هێز بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئاڵتوون له‌ داهاتوو.

عیزه‌ت جه‌بار، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن نرخى ئاڵتوون به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبێته‌وه‌، چونكه‌ تره‌مپ كه‌سێكى بازرگانه‌ و سیاسه‌تێكى جیاواز په‌یڕه‌و ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ و ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى زێڕ و دابه‌زینى نرخى دۆلار و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت هه‌یه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان