کوردستانی
وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی پێشکەش کردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، واده‌ی پرۆسه‌ی پێشه‌شكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرای بۆ ساڵی 2019-2020 راگه‌یاند.
وێبسایتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڵاویكرده‌وه، رۆژی 5/1/2020، واده‌ی پێشه‌شكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرایه له زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020).
لەوبارەیەوە م. سه‌رتیپ خالص، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵا، له فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17/12/2019، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، پرسی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و پلانی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا و بڕیاردرا له رێكه‌وتی (26-12-2019) پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن له زانكۆكان ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به هۆی راگه‌یه‌نراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی پشووەکانی سه‌ری ساڵ، بۆیه رێكه‌وتی ماوه‌ی پێشكه‌شكردن گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
- ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا: له (5-1-2020 تا 19-1-2020) به‌رده‌وام ده‌بێت.
- تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی: رێكه‌وتی (26-1-2020)
- ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا: رێكه‌وتی (16-2-2020).
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵای وه‌زاره‌ت رایگه‌یاند: كۆی گشتی پلانی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) بریتییه له (5375) كورسی خوێندن كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
2615 كورسی خوێندن به خۆرایی بۆ زانكۆكان و زانكۆ نوێییه‌كان و زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت.
417 كورسی خوێندن كه كورسی گشتی به خۆڕایی بۆ فه‌رمانبه‌رانی میلاكی هه‌میشه‌یی گشت وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێت و كه به شێوه‌ی سه‌رتاسه‌ری له نێوان خۆیان پێشبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كورسییه‌كان.
2343 كورسی خوێندن به شێوه‌ی پارالێل ده‌بێت و گشت خوازیارانی دامه‌زراو دانه‌مه‌زراو بۆیان هه‌یه له‌سه‌ر كورسی پارالێل پێشكه‌شی بكه‌ن كه خه‌رجی دارایی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خوازیار ده‌بێت.
هەر لە لێدوانەکەیدا مامۆستا سەرتیب خاڵس، ئاماژه‌ی بۆ ئەوەکرد كه له ماوه‌یه‌كی نزیك پلان و ژماره‌ی كورسی خوێندن له گشت به‌ش و پسپۆرییه‌كان و كرێی خوێندنی دبلۆم و ماسته‌ر و دكتۆرا له‌لایه‌ن زانكۆكان راده‌گه‌یه‌نرێت.